ژمارەیەک ماسی بە ئاوی زوڵاڵ شاد کرانەوە

پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە یەک پشتە پیکاب تۆڕی راوچیانی هەڵگرتەوە

964+

شۆڕش قادری

سەرەڕای وەرزی قەدەغەی راوەماسی، راوچیان چەم و رووبارەکان چۆڵ ناکەن و بەردەوامن لە راوکردن، لە هەڵەبجە یەک پشتە پیکاب تۆڕی ماسیگرتن دەستی بەسەرداگیرا و ژمارەیەک ماسیش ئازاد کران و بە ئاوی زوڵاڵ شاد کرانەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، شەوی رابردوو ژمارەیەک لە کارمەندانیان لەخاڵی چاودێری ئیمامی زامن، مەفرەزەیەکیان دەرکردووە بۆناو دەریاچەی سیروان، بەمەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی راوی ماسی.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش گەڕانێکی زۆر توانیویانە لە چەمەکانی زمکــان، لـێـڵە و تەوەنـەوەل دەستـبگــرن بـەسەر 29 تۆڕی ماسیگرتندا کـە چەند ماسییەکیان پێوەبووە و تەنیا چەند ماسییەکیان زیندووبوون و گەڕێندراونەتەوە ناو ئاو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لە 20.3.2025 وە قەدەغە خراوەتە سەر راوەماسی تاوەکو 20.6.2025 و هەر کەس لە چەم و رووبار و دەریاچەکان راو بکات سزا دەدرێت.

راوەماسی قەدەغەیە و راوچییان خۆیان پێناگیرێت

راوەماسی قەدەغەیە و راوچییان خۆیان پێناگیرێت

10 تۆڕی ماسی گرتن و ژامرەیەک ماسی زیندوو دەستیان بەسەرد...

10 تۆڕی ماسی گرتن و ژامرەیەک ماسی زیندوو دەستیان بەسەردا گیرا