دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی

تەرمی گەنجێک لە رووباری خابور دۆزرایەوە

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

گەنجێکی زاخۆ دوای سێ رۆژ لەدیارنەمانی بەخنکاوی لە رووباری خابوری زاخۆ دۆزرایەوە

گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بووە دوای سێ رۆژ بێسەروشوێنە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە رووباری خابوری زاخۆ،  نزیک گەرەکی مەهەندیک دوزرایەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆ دەرهێنرا و رەوانەی پزیشکی دادی کرا.

مقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “هیچ ئاسەوارێکی تاوان و لێدان لەسەر جەستەی گەنجەکە نەبووە، هەر لەکاتی بزربوونی کەسوکاری گەنجەکە سکاڵایان تۆمارکرد، بەدواداچوون لای ئێمەوە دەستپێکرد،

وتیشی، ئەمڕۆ تەرمی گەنجەکەمان لە رووباری خابوردا دۆزییەوە، پەراوی لێکۆلینەوە لەدادگای زاخۆ بۆ ئەم دۆسیەیە کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر