نزیکەی 600 هەزار هاوڵاتی سوودمەندبوون
پرۆژەی رووناکی فراوانتر دەكرێت
964+
محەمەد فاتیح
لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی و لە درێژەی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان، کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ 12 گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی شاری سلێمانی دابینكرا.
وەزارەتی كارەبا دەڵێت گەڕەکەکانی هەولێر بریتین لە (شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، کۆماری، رووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، ئازار، زانکۆ، حەمرین و شارەوانی) و گەڕەکەکانی سلێمانیش بریتین لە (هەواری تازە و بەشێکی تووی مەلیک).
وتيشى “ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆمەڵێک گەڕەکی دیکەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک سوومەندبوون لە پرۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرا و بەمزووانەش دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە”.
پرۆژەی رووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 750 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە 43 گەڕەکی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە یەکسانە بە 126 هەزار ئۆتۆمبێل لە رووی دەردانی گازی ژەهراوییەوە.