چۆن؟

“بارانی ترشەڵۆک هیچ کاریگەری نابێ لەسەر هەرێمی کوردستان”

ئەحمەد مستەفا

لەبارەی “بارانی ترشەڵۆک” وەک “بارانی ڕەش” کە بەهۆی جەنگ و پیسبوونی هەوا دروست دەبێت، پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەم جۆرە بارانە هیچ کاریگەرییەکی نابێت بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

ئەم قسەی شارەزای کەشناسی سالار عەلییە، کە ئەزموونی لە بوارەکە هەیە و دەشڵێ بۆ ئەوە دەلیلی هەیە.

سالار عەلی بە 964ی وت. هۆکاری سەرەکی ئەوەش ئەوەیە، ئێستا هەرێمی کوردستان بەهۆی چڕی شێی هەوا و بەردەوامی بارین و زیادبوونی خێرای بای باشوورەوە لە بازنەیەکی بەرفراوانی کەشوهەوادایە، کە ڕێگرە لە هاتنی ئەو پیسبوونە.

بەم هۆیەوە، ئەگەر بڕێکی کەم لەو بارانە رەشاوەش هەبێت، یان بەتەواوی ناگاتە سەر رووی زەوی، یان لە سەرەتای بارین دا هەست پێدەکرێت و دواتر بە خێرایی نامینێت.

لەبارەی کەشوهەوای ئەم رۆژانە، سالار عەلی وتی، ئەمڕۆ 15.3.2026، پێشبینی دەکرێت ئاستی باران بارین زۆر چالاک ببێت و بەهۆی هاتنی هەوری سوپەرسێڵ (Supercell) و زیادبوونی بروسکە و هەورە بروسکەی یەک لە دوای یەک، بارانی بەخوڕ و بارانی بەلێزمە و تەرزە لە ناوچە جیاجیاکاندا ببارێت، ئەم بارانە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچەدا.

بۆیە ئامۆژگاری هاوڵاتیانی کرد، لە کاتە مەترسیدارەکاندا دوور بکەونەوە لە نزیک ڕووبار یان (چەم)و ناوچە نزمەکان، هەروەها کوژاندنەوەی ئامێرە هەستەوەر و کارەباییەکان.