"ئاگادار نه‌بووه"
له زاخۆ ژنێك كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێلى هاوسه‌ره‌كه‌ی و گیانی لەدەستدا
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
له سه‌نته‌رى ئیداره‌ى زاخۆ، پیاوێک به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگادار بێت له كاتى جوڵاندنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌خاته ژێری و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رووداوه‌كه كاتژمێر 8:00ـى ئه‌مشه‌و روویداوه.
عەقید بێکەس عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی ناوشاری هاتوچۆی زاخۆ، به 964ـى راگه‌یاند، ژن و پیاوه‌كه ویستوویانه بچنه یه‌كێك له كلنیكه‌كانى پزیشكى له سه‌نته‌رى، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌كار كه‌وتووه.
وتیشی، “دواى كه‌مێك كه خه‌ركی چاككردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى بووه، نه‌یزانیوه هاوسه‌ره‌كه‌ى له پشت ئۆتۆمبێله‌كه‌ى وه‌ستاوه، كاتێك جوڵاندوویه‌تى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته ژێرى و گیانى له‌ده‌ستداوه”.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان وته‌بێژى پۆلیس زاخۆ به 964ـى راگه‌یاند، هاوسه‌رى ئه‌و ژنه ده‌ستگیر كراوه.
وتیشی، “به‌پێی به‌شی 24 له یاساى هاتوچۆ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیارى ده‌ستگیركردنى درا”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن