پسپۆڕێکی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە:

“رێگری نەکرێت بیابانبوون لە گەرمیانەوە دەگاتە شارەکانی دیکەی کوردستان”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پسپۆڕێکی دەڵێت، ئەمساڵ لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی گەرمیان وشکەساڵی دەبێت، لە ماوەی تەنیا پێنج ساڵدا سێ جار وشکەساڵی روویداوە و ئەمەش مەترسییە بۆ بە بیابانبوون.

دکتۆر عەبدولموتەلیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕ لە سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە بە 964ـى وت، ”گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا خێرا روودەدەن، پێویستە حکومەتی ھەرێمیش ئامادەکاری بکات و پۆند و بەنداو دروست بکرێت، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی”.

“پێویستە سەرپێچی نەکرێت لە بەکارھێنانی ئاوی ژێرزەوی، لە ھەندێک حاڵەتی پێویست سوودی لێ ببینرێت  بەو مەرجەی  حکومەت خۆی سەرپەرشتی بکات، لەوکاتانەی باران نابارێت لە رێگەی ئاودێرییەوە ئاوی ژێرزەوی بەکاربھێنرێت بۆ کشتوکاڵ”  عەبدولموتەلیب رەفعەت وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ”مەترسییەکانی بەبیابانبوون جدی بوونەتەوە، لە ماوەی 10 بۆ 15 ساڵی داھاتوو رێژەی بە بیابانبوون لە گەرمیان زیاتر دەبێت، ئەگەر حکومەت پلانی نەبێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان، لە ساڵانی داھاتوو بە بیابانبوون دەگاتە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەرمیان به‌هۆى كه‌مبارانى مەترسی وشکەساڵی لێ نیشتووه...

گەرمیان به‌هۆى كه‌مبارانى مەترسی وشکەساڵی لێ نیشتووه‌