چەندین تیپ و قوتابخانەیەک لە هەموو کوردستان بەشداربوون
سێیەمین فێستیڤاڵی وەرزشی ئوڵمپی تایبەت بە ژنان لە هەولێر بەڕێوەچوو
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سێیەمین فێستیڤاڵی وەرزشی ئوڵمپی تایبەت بە ژنان بە بەشداری 18 تیپ و چەند قوتابخانەیەک، لە هەولێر بەڕێوەچوو.
هێلین عومەر کە یاریزانی بالە و یانەی ئەکاد و شاری سلێمانییە، بە 964ـی وت، “ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە گرنگی زۆریان هەیە لەڕووی پیشاندانی ئاستەکان و هەر یەکەو بە نمایشێکی جیاواز دەردەکەوێت”.
هەروەک نورهان جەمیل یاریزانی شمشێربازی وتی، “ئێمە چەند مانگێکە ئامادەکاریمان کردووە و چەندین یاریمان کردووە لە سلێمانی و بەسرا و چەند شوێنێکی دیکە، هەوڵ دەدەین لە هەموو شارەکانی دیکەش گرنگی بەو وەرزشە بدرێت”.
سێیەمین فێستیڤاڵی وەرزشی ئوڵمپی تایبەت بە ژنان، لەژێر چاودێری د. عەقیل موفوتن سەرۆکی لێژنەی ئۆڵمپی عێراق و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەولێر، بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری