رووداوەكانی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق
راپۆرتەكە پێشكەش كراوە
سەرپەرشتیاری یاریی نەورۆز و زاخۆ چی دەڵێت؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرپەرشتیاری یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ ئاشکرایکرد، بڕیاری ناوبژیوان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بەهۆی ئەو ئاژاوە ئەمنییەیە بووە کە لە یارییەكەدا روویدا.
بێستون ئەکرەم بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی: رووداوەکان لە خولەکی 80 دەستیان پێکرد، دوای ئەوەی گۆڵێک بۆ زاخۆ بەهۆی ئۆفسایدەوە رێگەی پێنەدرا، ژمارەیەک هاندەر چوونە ناو یاریگە، ئەمەش وایکرد شتەکان لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکان دەربچن.
وتیشی، “ناوبژیوان کاتی یاسایی دا کە نزیکەی نیو کاتژمێر بوو، بۆ ئەوەی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە بكرێت و دەست بە یاریکردن بکرێتەوە، بەڵام دۆخی ئەمنی باشتر نەبوو، بەڵکو نیگەرانییەکە تەنانەت بۆ دەوروبەری یاریگاکە درێژبووەوە، لەگەڵ ترسی ئەگەری کردەوەی تێکدەرانەی زیاتر”.
سەرپەرشتیاریی یارییەكە هەروەها ئاشكرای كرد، “لەبەر نیگەرانی لە سەلامەتی یاریزانان و ناوبژیوانان و کارگێڕان و هاندەرانیش، پەیوەندیمان بە لیژنەی پێشبڕكێیەکانەوە کرد سەبارەت بە روداوەكان، بڕیاردرا یارییەکە بە تەواوی رابگیرێت”.
بێستون ئەكرەم كە سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی تۆپی پێی عێراقیشە، جەختی کردەوە کە “راپۆرتێکی ورد پێشکەش بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کراوە، بڕیاری کۆتاییش بۆ لیژنەی رێكاری جێدەهێڵرێت”.
شەوی رابردوو لە یاریی نەورۆز و زاخۆ لە گەڕی 29ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، كە لە یاریگەی نەورۆز لە سلێمانی كرا و تەواو نەكرا، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان هاندەرانی هەردوولا روویدا و بەهۆیەوە 62 هاندەر برینداربوون و زیانێكی زۆر بە یاریگەكە گەیشت، بە لای كەمەوە 200 كورسی شكێندرا.
یانەی نەورۆ
لە 964ەوە دەتوانی دەنگ بدەی
هەڵمەتی نیشتمانیی پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەستیپێكرد
وردەكارییەكە لە 964 بخوێنەوە
سبەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی یانەی زاخۆ رادەگەیەندرێت
هەواڵەكانی وەرزش
350 هەزار دۆلاری دیكە بۆ یانەی نەورۆز دابین كرا و مێسییش لە توركیا داواكراوە
هەواڵەکانی وەرزش