زۆربەی ناوچەکان سەروو 40 پلەن

گەرماکە بەتینتر دەبێ و گەرمیان دەکوڵێت

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش گەرماکە بەتین دەبێ و گەرمیان دەکوڵێت، سبەی لە ناوچە گەرمەسێرەکان پلەی گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.7.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینیش جەوەکە هێندی دیکە گەرم دەبێ و لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما لەسەروو 40 پلەوە دەبێت، لە گەرمیانیش 47 پلە تۆمار دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی