لە سنووری راپەڕین
چوار راوچی ماسی بە تۆڕەکانیشینانەوە دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و لە دەریاچەکانی ئەو ناوە چوار راوچی ماسی دەستگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر هەشت تۆڕی ماسیگرتندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوێنێ لە چالاکییەکی مەفرەزەکانییان بۆ ناوچەی (گردی بازنوسیان و خڕی گریس و ریزگەی دەربەند) دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.
دەشڵێت، جگە لە چوار کەسەکە دەستیان گرتووە بەسەر هەشت تۆڕ و چەند ماسییەک کە لە تۆڕەکان لێکرابوونەوە و بۆگەن بووبوون.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.