حەوزەکانیان دروستدەکەنەوە
خاوەنی حەوزە زیادەڕۆکانی خورماتوو پابەندی بڕیاری وەزارەت نابن
سیروان خورشید – خورماتوو
بە بڕیارى وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق، قۆناغی دووەمی روخاندنی حەوزى ماسییەکانی سنوری خورماتوو دەستیپێکرد و هەموو حەوزە زێدەڕۆکان دەڕوخێندرێن و ئەوانەش کە لەقۆناغی یەکەمدا حەوزەکانیان رووخێندرا و پاشان دروستیان کردووەتەوە، سەرجەمیان سزای ماددی دەدرێن.
ئەحمەد خەیروڵا، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت،” لە دوێنیوە دەستکراوە بە قۆناغی دووەمی رووخاندنی ئەو حەوزانەی کە لەسنورەکە ماون و بە نایاسایى دروستکراون، تەنها ئەو حەوزانە نارووخێندرێن کە خاوەن مۆڵەتی یاساییان و ئەو کەسانەش لێکوڵینەوەی چڕ و سزای مادی دەدرێن کە لەقۆناغی پێشودا حەوزەکانیان رووخێندراوە، کەچی پاشان بەنایاسایی دروستیان کردوەتەوە کە ژمارەیان سەرویی 20 حەوز دەبێت، تائێستا زیاتر لە 15 حەوزیان تێکداوە و لە هەڵمەتەکەی مانگی پێشودا زیاتر لە 35 حەوزی دیکەیان تێکداوە و تەختی زەوی کردووە.
ئاماژهى بهوهشكرد، لە رابردوودا چەندین جار خاوەنی حەوزهكان ئاگادار کراونەتەوە، كه نهمانى حهوزهكانیان بەمەبەستی زیادبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریكردنى کشتوکاڵە، کەچی بەشێک لە خاوەن حەوزەکان بەردەوامن لە سەرپێچی و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم حەوزەکانی ماسی کە بەشێوەی سەرپێچی دروستکراون لەناو دەبرێن”.
لە سنوری قەزای خورماتوو نزیکەی 100 حەوزی ماسی هەیە، ئەمە جگە لەباشوری قەزاکە لەو ژمارەیەش نزیکەی 10 کەسیان خاوەن مۆڵەتی حکومەتن و ئەوانی تر به زێدەڕۆ دروستكراون، بەپێی زانیارییەکانی 964یش لەمەودوا هەڵمەتەکە فراوان دهبێت و سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش