دیمەنێک لە گردبوونەوەکە - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لە لەندەن و مانچستەر گردبوونەوە
رەوەندی کوردی و چالاکوانان پشتگیری هەڵمەتی دژە گەندەڵی دەکەن
ئەحمەد مستەفا
لە یەک کاتدا رەوەندی کوردی و چالاکوانان لە لەندەن و مانجستەری بەریتانیا گردبوونەوەیان ئەنجامدا، دەیانەوێ رێکارەکانی دژ بە گەندەڵی لە عێراق بەردەوام بێت، ئاوات جەمال چالاکوانێکی کوردە ئەو دەڵێ، پەڕلەمان ئەرکێتی چاودێری گەندەڵی بکات، کەچی لە عێراق پەڕلەمان خۆی گەندەڵە.
ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵمەتەکانی ئەم دواییە و دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەڕلەمانتاری عێراق لە شارەکانی عێراق و هەڵمەتەکەی عەلی زەیدی.
گردبووکەوەکان ئەمڕۆ سێشەممە 14.7.2026، رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و رەوەندی کوردی و ژمارەیەک لە چالاکوانان لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن و کونسوڵخانەی عێراق لە شاری مانچستەر ئەنجامیاندا.
ئەوان، داوای کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتییان کرد، لە عێراق و داواشیان کرد ئەو کەسانەی تێوەگلاون و لە هەرێمی کوردستانن هەمان رێکار بیانگرێتەوە، ئاوات جەمال، بەڕێوەبەر راگەیاندنی رێکخراوی حەڤدەی شوباتە ئەو بە 964ی وت، وک رێکخراو و چالاکوانان پاڵپشتی لە چاکسازییەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین و داواکارن کە ئەو پرۆسەیە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەو رایگەیاند، هەموو ئەو دۆسیانەی تایبەت بە ئەندام پەڕلەمانەکان کارەساتێکی گەورەیە، چونکە پەڕلەمان پێویستە چاودێری حکومەت بکات لە کاتێکدا خۆی و ئەندامەکانی پشکی گەورەیان هەیە لە گەندەڵی د.
ئەوان بەیاننامەی پشتیوانی و بەردەوامییان خوێندەوە، ناونیشانی گردبوونەوەکەیان ئەمە بوو، “سامانی وڵات بۆ گەل نەک بۆ دز و گەندەڵ”.