چەند قاڵبێکی زێڕ - وێنە: Reuters
٪0.5 دابەزی
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەکەی دوێنێی کەوت
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە نرخی کانزای زەرد رۆژی رابردوو زیاتر لە 2% بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارەشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و 35 دۆلار، نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی ئاب بە رێژەی 0.7% دابەزی بۆ چوار هەزار و 42 دۆلار.
دوێنێ سێشەممە زێڕ بە رێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە و گەیشتە چوار هەزار و 100 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش دوای ئەوەی داتاکان نیشانیاندا کە نرخەکانی بەکاربەر لە ئەمریکا لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا خاو بووەتەوە.