شۆرتی کارەبا سووتاندبووی

ئەمڕۆ لە باوەنور دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە

فەرهاد حەسەن

دوای ئەوەی بە هۆی ئاگرکەوتنێکەوە بەشێکی پڕۆژەی ئاوی ناحیەی پێباز (باوەنور) لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەکار کەوتبوو، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە دەڵێت ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە بۆ هاوڵاتیان.

ئەو ئاگرەی لە پڕۆژەکە کەوتبووەوە بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەباوە بوو و بەهۆیەوە بەشێك لە پرۆژەی ئاوی ناحیەکە سوتا بوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، دوای چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی پڕۆژەکە کە بەهۆی سووتنەوە زیانیان بەرکەوتبوو، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی ئاوی بۆ هاوڵاتیان دەکەنەوە.