نە هۆکار نە زیانەکانی نەزاندراوە
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرەکەی گوندی گریانە و هاوارە کۆن کۆنتڕۆڵکرا
فەرهاد حەسەن
دوای نزیکەی لە 20 کاتژمێر ئەو ئاگرەی لە سنووری گوندی گریانەی هەڵەبجە کەوتبووەبوە، کۆنتڕۆڵ کرا.
پۆلیسی دارستان ژینگەی هەڵەبجە درەنگانی سەوی رابردوو بڵاویکردەوە کە توانیویانە ئاگرەکەی گوندی گریانەو هاوارەکۆن کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەلام بێ ئەوەی باس لە قەبارەی زەرەر وزیانەکانی ئەم ئاگرە بکات.
بەپێی راگەیەندراوێک، بەشی پۆلیسی دارستان ژینگەی هەڵەبجە بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بیارە و بەرگری شارستانی هەڵەبجەو تیمی شەهید ئاری و هاوڵاتیانی ناوچەکە تواندرا ئەو ئاگرەی لە دوێنێ سەرلەبەیانییەوە لە گوندی گریانەو هاوارەکۆن کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ بکەن.
دوێنێ بەرگری شارستانی، وتبووی بەهۆی بەرفراوانی سنوری ئاگرەکە و سەختی ناوچەکە تاوەکو نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.