کورت و پوخت پێت دەڵێین
شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە چی روویدا؟
964+
وریا
شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە زۆر شت روویاندا، هەر لە هێرشى ئەمریکا و ئێرانەوە، تا سەرکەوتنى ماتادۆرەکان بەسەر کەڵەشێرەکان، بەڵام لە هەموو گرنگترن دۆناڵد ترەمپە کە قسەى نوێى کرد.
بۆ ئەوەى لە رووداوەکان دانەبڕێیت و بزانیت شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە چى روویداوە، کورت و پوخت پێت دەڵێین:
📌جارێکى تر دۆناڵد ترەمپ قسەى کرد و بە فۆکس نیوزى وت:هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن.
📌هەڕەشە لە ژێرخانى ئێرانیش دەکات و دەڵێت: هەڵم گرتووە بۆ قۆناغى کۆتایى و لەناوى دەبەم.
📌لەبارەى تواناى شەڕکردنى ئێرانیشەوە، ترەمپ پێى وایە کە هێشتا ئێران تواناى ماوە، بەڵام توانایەکى بچوک.
📌لاى خۆیە سێنتکۆم دەڵێت: گەڕێکى نوێى هێرشەکانمان بۆسەر ئێران کۆتایى پێهێنا.
📌بەوتەى سێنتکۆم، دەیان ئامانجی سەربازی، پێگەی مووشەکی و درۆنی ئێرانیان لە نزیک گەرووی هورمز و ناوچە کەنارییەکان کردووەتە ئامانج.
📌سێنتکۆم وتوشیەتى: لە 7 رۆژی رابردوودا، ئێران بە ئەنقەست هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج لە رێگەی هێرشکردنە سەر 7 کەشتی بازرگانی.
📌هەرچى وەزارەتى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە دەڵێت: سزامان خستووەتە سەر زیاتر لە 50 کەس و قەوارە کە یارمەتی رژێمی ئێران دەدەن.
لەبارەى هێرشەکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران میدیاى ئێرانى چەند زانیارییەکى نوێى خستووەتەڕوو بەم شێوەیە:
📌دەنگی تەقینەوە لە بەندەر عەباس و ناوچە کەنارییەکان، هەروەها لە ئاوەکانی کەنداو و کەنداوی عومان بیستراوە.
📌هێرشێکی ئەمریکا سایلۆیەکی عەمبارکردنی گەنمی لە شاری هۆیزە لە بەرەبەیاندا کردووەتە ئامانج.
📌سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە رۆژئاوای پارێزگای کرماشان چالاک کراوە.
📌تەنێک لە نزیک حاجی ئاباد لە باشووری ئێران کەوتووەتە خوارەوە.
📌 باس لە کوژراو و بریندار دەکەن بەهۆی بۆردومانکردنی لیوای 388 لە بەمپوور.
📌لە دواى ئەو رووداوانەش، سوپاى پاسداران وتى،”گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە”
📌لە کاردانەوەى هێرشەکانى سەر وڵاتەکەى ئێران هێرشى کردە سەر (کوێت، ئەردەن، بەحرەین):
📌سوپای کوێت رایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و درۆنی دوژمنکارانەی ئێرانی داوەتەوە.
📌ئەردەن: سێ موشەکى بالیستیمان خستووەتە خوارەوە.
📌بەحرەین: بەرگریى ئاسمانیمان مامەڵەى لەگەڵ هێرشەکانى ئێران کردووە.
عێراق بەدەر نییە لە رووداوەکان، وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئاشکراى کرد کە لە کۆبوونەوەى پێنتاگۆن و عەلى زەیدى ئەمانە باسکراون:
📌پێویستە عێراق سەروەری خۆی بسەلمێنێت و ئەو میلیشیایانە چەک بکات کە هاوپەیمانی ئێرانن.
📌ئەو میلیشیایانە بەرپرسیارن لە زیاتر لە 600 هێرش بۆ سەر ئەمریکییەکان.
📌چاوەڕێ دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە سەرکردایەتی هەوڵەکانی تێکشکاندنی داعش بکەن.
📌لاى خۆیەوە نوسینگەى عەلى زەیدى رایگەیاند: بە وەزیری گەنجینەی ئەمریکایان راگەیاندووە کە کاری لەپێشینەی حکومەت رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی چەکە بەدەست دەوڵەتەوە.
لەبارەى مۆندیالەوە ئەم شتانە روویاندا:
📌کەڵەشێرەکانى فەرەنسا کەوتنە بەر هێرشى گاى ئیسپانیا و بە دوو گۆڵى بێ وەڵام شکستیان خوارد.
📌ئیسپانیا لە یارى کۆتاییە و چاوەڕێى براوەى ئەرژەنتین و ئینگلتەرایە، فەرەنساش شەڕ لەسەر پلەى سێیەم دەکات.