ساتی گەیشتنی ئەو میوانانەی بەیانی بەشداری مەراسیمەکە دەکەن وێنە: پاڕێزگای هەولێر
سبەی لە هەولێر
کەسایەتییە سیاسی و ئاینییەکان بە کۆمەڵ نزا بۆ کوردستان دەکەن
964+
ژێوار خدر
سبەی رۆژی نزای نیشتیمانییە و پاریزگای هەولێریش ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ئایینی لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە بانگهێشت کردووە و بڕیارە سبەی لەژێر دروشمی “بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا” نزا بۆ کوردستان بکەن.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو سێشەممە 22.4.2025، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی پێشوازییان لە ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و جیهان کردووە.
دەشڵێت، بڕیاریشە سبەی چوارشەممە، مەراسیمێک بۆ رێزگرتن و یادكردنەوەی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان رێکبخەن.
باسی لەوەشکردووە، لە رێوڕەسمە ئاینییەکەدا، باوەڕدار، پەیڕەوانی هەموو ئاینییەكان و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و ئاینی، ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، دیپلۆماتكار، بەرپرسانی وڵاتان و كەسایەتیی كەلتووری و كۆمەڵایەتی وڵاتان بەشدارن، هەمووان پێكەوە نزایەكی بە كۆمەڵ بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن و سوپاسی خودا دەکەن کە ئەم ئارامیەی بە ناوچەکە بەخشیوە.