لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق - وێنە: پەیجی کۆمیسیۆن لە فەیسبووک
زیاد لە 300 حیزبی سیاسی هەن
کۆمیسۆن: 540 هەزار کەس کارتى دەنگدانیان نوێکردووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
گوتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 540 هەزار کەس تۆماری خۆیان بۆ دەنگدان نوێکردووەتەوە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، لە بەرێوەبەرایەتی کاروباری حیزبەکانی سەربە کۆمیسیۆن زیاد لە 300 حیزبی سیاسی بوونی هەیە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ نیشاندانی خواست بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە.
هاوکات جومانە غەلای وتیشی، هاوپەیمانییە سیاسییەکانی لای ئەوان تۆمارکراوە نزیکەی 60 هاوپەیمانێتییە و دەبێت سەردانیان بکەنەوە بۆ نوێکردنەوەی داتا و زانیارییەکانیان و لە بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم روونکردنەوەی و زانیاریی پێویستییان دەدرێتێ سەبارەت بە هەڵبژاردنەکە.
گوتەبیژی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتیی نوێ تا 4ـی ئایار بەردەوام دەبێت.
کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە دەنگدەرانیش دەکات داتا و زانیاری بایۆمەتری خۆیان نوێ بکەنەوە، جگەلەوەی لەدایکبووانی 2007 بێن و خۆیان تۆماربکەن تاوەکو بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.