زۆرینەیان منداڵ و دنیادیدەن
حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە لە عێراق 3700 كەسى تێپەڕاند
964+
محەمەد فاتیح
لە دوێنێوە تاكو ئێستا بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراقی گرتووەتەوە، زیاتر لە 3700 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمار كراوە.
زۆرینەیان منداڵ و خەڵکانى دنیادیدە و ئەوانەن کە کێشەى تەنگەنەفەسى و رەبۆیان هەیە
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دوا ئاماری حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی بڵاوكردەوە و دەڵێت لە دوێنێوە تا ئێستا زیاتر لە 3700 حاڵەت تۆمار كراوە و زۆرترینیان لە پارێزگای بەسرەیە كە گەیشتووەتە 1041 كەس، پاشان موسەنا كە 874 كەس توشی تەنگەنەفەسی بوون، میسان 628 كەس، نەجەف 451 كەس، زیقار 268 كەس، دیوانیە 265 كەس، لە واستیش 220 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
پێشتر فەرمانگە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عێراق باسیان لەوە كرد كه بەهۆی خوڵبارینەوە بە سەدان كەس توشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشحانەكان كران، دنیادیدە و بەتەمەنەکانیش حاڵەتی تەندروستیان جێگیر نەبووە و تاكو ئێستا نەخۆشخانەكانیان بەجێنەهێشتووە.