لە نزیک خەبات مەلەیان دەکرد
سێ گەشتیاری عەرەب لە ئاوی زێی گەورەدا رزگار کران
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ تیمی ژێرئاوی خەبات نەبوایە، سێ گەشتیاری عەرەب لە ئاوی زێی گەورەدا دەخنکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێری 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4.9.2026 سێ هاوڵاتی بە نەتەوە عەرەب لەکاتی مەلەکردن لەلایەن تیمی ژێرئاوی خەبات لەخنکان رزگار کراون.
964 لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ڤیدیۆی ساتی رزگاکردنی ئەو سێ گەشتیارەی بەدەست گەیشتووە.