شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە
زۆر شت روویاندا، لە چى روویدا پێت دەڵێین
ژوورى هەواڵ
شەوى رابردوو خەوتوویت و ئێستا خەبەرت دەبێتەوە، بەڵام ئەوە بزانە شتى زۆر روویانداوە، ئێمەش کورت و پوخت پێت دەڵێین:
📌 نیوەشەوى رابردوو، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند تا کۆنترۆڵکرا.
📌 لە ئاگرەکەدا، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر بەنزین سووتا و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار بوون.
📌 کاردانەوەکان بۆ هێرشکردنە سەر نوسینگەى سەرۆکى حکومەت بەردەوامن، موقتەدا سەدر وێڕاى ئیدانەکردن، دەڵێت:
📌 دەبێت سوپای پاسداران بۆردومانکردنی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەغدا و هەولێر رابگرن.
📌 وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەبارەى هێرشەکە قسەى هەبوو و بە پێشهاتێکى گوماناوى ناوى دەبات و پێى وایە دەبێت بە وریارییەوە مامەڵە بکرێت.
📌 تۆمباراک روون و رەوان دەڵێت: هێرشکردنە سەر نوسنگەى هاوپەیمانە کوردە متمانە پێکراوەکەمان جێى قبوڵ نییە.
📌 هەرچى عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانە، لیژنەیەکى راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە.
📌 هێرشەکانى سەر نوسینگەى سەرۆک وەزیران، باڵۆنە چاودێرییەکەى لە ئاسمانى هەولێر بەرز کردەوە.
هەر لە کوردستان نا، لەسەر ئاستى عێراق و دەرودراوسێش ئەمانە روویانداوە:
📌 ترەمپ دەڵێت: گەرووى هورمز کراوەیە و هەفتانە بە ملیۆنان بەرمیل نەوت هەناردە دەکەین.
📌 پێشى وایە، بەم رێگەیە نرخى نەوت دادەبەزێت.
📌 وەک هەموو جارێکیش، ترەمپ دەڵێت: سوپای ئێران توشی شکستێکی گەورە بووە.
📌 لەولاوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە ئاشکراى کردووە کە دانوستانەکانی نێوان عومان و ئێران بۆ رێگەدان بە جووڵەی زیاتری بازرگانی لە گەرووی هورمز بەرەوپێش دەچێت.
📌 بە وتەى رۆیتەرزیش هاتوچۆی کەشتیەکان لە گەرووی هورمزەوە زیادی کردووە.