ماڵه داڕماوهكهى سهییاب نۆژەندهكرێتهوه
بەغدا – 964
ماڵەکەی بەدر شاکر سەییابی شاعیر نۆژەن دەکرێتەوە و دەکرێتە مۆزەخانەیەک و خەڵک دەتوانن سەردانی بکەن.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەنۆژەنکردنەوەی ماڵی بەدر شاکر سەییابی پێشەنگی بزووتنەوەی نوێبوونەوەی شیعری هاوچەرخی عەرەبی.
ماڵەکەی بەدر شاکر سەییاب، دەکەوێتە گوندی جیکوری قەزای ئەبی خەسیبی پارێزگای بەسڕە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ: شانازی بە سەییابەوە دەکەین و لهسهرمانه میراتەکەی بپارێزین، چونکە ئەو پێشەنگی بزووتنەوەی نوێبوونەوە لە شیعری هاوچەرخی عەرەبیدا.
دوای ئەوەی بەشێک لەخانووەکەی داڕما بوو، ئهمڕۆ شەممە 11.2.2023 نووسنگهى راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاری نۆژەنکردنەوەی ماڵهكهى بهدر شاكر سهییاب راگەیاند.
تۆڕی964 كۆپییهكی راگهیەنراوهکەی دهست كهوتووه، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەدر شاکر سەییاب وەک ئایکۆنێکی عێراقی ناودەبات دەڵێ: شانازی پێوە دەکەین، هەروەها ئەرکی حکومەتە هەموو میراتەکەی بە ماڵەکەشیەوە لە بەسڕە بپارێزێت.
بهپێی زانیارییهكانى تۆڕى964، ماڵی بهدر شاكر سەییاب، دەکەوێتە گوندی جیکور لە قەزای ئەبی ئەلخەسیبی پارێزگای بەسڕە، لەم ماڵەدا جوانترین شیعری عەرەبی مۆدێرنی نووسیوە، ههر لەوێشدا سروودی بهناوبانگى “ئەلمەتەر” بۆ خەڵک وتراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن