گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نەما و جەوەکە فێنک دەبێ
ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما شەش پلە دادەبەزێ
گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نەما و جەوەکە فێنک دەبێ
شۆڕش قادری
گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نەما و جەوەکە فێنک دەبێ، ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزێ.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16.8.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممەش جەوەکە هێندەی دیکە فێنکتر دەبێ و سێ پلەی دیکە دادەبەزێ، جگە لە گەرمیان کە 42 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێ، زۆربەی ناوچەکان دێنەوە خانەی 30ـیەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی