دیمەنێک لە یارییەکە فۆتۆ: +964
نه‌ورۆز له هه‌ولێر ئاگری له نه‌فتی وه‌سه‌ت به‌ردا
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د- هه‌ولێر
یانه‌ی نه‌ورۆز له سه‌ركه‌وتنه‌كانی له خولی نایابی عێراق به‌رده‌وامه و بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تتدا تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، له گه‌ڕس 16ی خولی نایابی عێراق به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز حوسێن عه‌بدولواحید له خوله‌كی 2 و ئۆكیكیۆلا له خوله‌كی 90+2 تۆماریان كرد.
له دوای یارییه‌كه ئەحمد خالید، یاریزانی یانەی نەورۆز بە تۆڕی 964ی وت “لە سێ یارییدا توانیویانه 7 خاڵ بەدەستبهێنین، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه گرنگه”.
له لای خۆیه‌وه حوسێن ئیبراهیم، یاریزانی یانەی نەفتی وەسەت بۆ تۆڕی 964 وتی “نەمانتوانی له یارییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووبین، ئه‌مه دووه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانین ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنین”.
یانه‌ی نه‌ورۆز، كه یانه‌یه‌كی شاری سلێمانییه، به‌هۆی نه‌بوونی یاریگاوه له هه‌ولێر و له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری یارییه‌كانی خۆی له خولی نایابی عێراق ئه‌نجامده‌دات.
دوای بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، نه‌ورۆز ئێستا 20 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 12ی ریزبه‌ندییه، یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت 18 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 13یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا