نەورۆز شوڕتەی راگرت

+964

فەرمان سادق

یانەی نەورۆز لە یەکەم یاری خۆیدا لەسەر یاریگای هەولێر، سەرکەتنەکانی شوڕتەی راگرت و ناچار بە یەکسان بوون کرد.

لە یەکەم یاری خۆیدا لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر، یانەی نەورۆز بە دوو گۆڵ یەکسان بوو لەگەڵ یانەی شوڕتە.

یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 13ـی خولی عێراق بوو، سەرەتا یاریزان کلاودیۆ ئۆلیڤێرای بەرازیلی ناسراو بە مارادۆنا، گۆڵی پێشخستنی بۆ یانەی نەورۆز تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد عەلا عەبدولزەهرە بە لێدانی سەر ئەنجامەکەی بۆ شورتە یەکسانکردەوە، گێمی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

 لە گێمی دووەمدا، ئەمجارەیان ئەحمەد فەرحان، بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شورتە تۆمارکرد، بەڵام مارادۆناکەی نەورۆز، یانەکەی لە دۆڕان رزگار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

یانەی نەورۆز، بە 13 خاڵ ئێستا لە پلەی 16ـی خولی نایابی عێراق دایە، ئەمەش یەکەم یارییە یەکسان بێت، پێشتر لە هەشت یاریدا دۆراندوویەتی و لە چوار یاریشدا براوە بووە.

 هەرچی یانەی شورتەیە، لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی عێراق دایە بە 23 خاڵ، شەش براوە و پێنج یەکسان و دوو یاریشی دۆڕاندووە.