دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ئیسرائیل وەڵام دەداتەوە
ناوچەکە دەکوڵێت و چاوەڕێی بڕیاری ترەمپ دەکەن
964+
توانا نەقی
لەدوای هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دۆخی ناوچەکە بە جارێک تێکچووە و ئاسمانی زۆرێک لە وڵاتان چۆڵبووە، تاکە هیواش بۆ هەڵنەگیرسانەوەی شەڕ لە ئێستادا بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپە.
سەرەڕای هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران، بەڵام ئەکسیۆس دەڵێتم دۆناڵد ترەم وتوویەتی کە لە رێکەوتن لەگەڵ ئێران نزیکن و ناهیڵن دۆخەکە بتەقێتەوە.
هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە کە خۆی تەلەفۆن بۆ ناتانیاهۆ دەکات و ناهێڵێت وەڵامی ئێران بداتەوە.
لەدوای هێرشەکانی ئەمشە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیش بڕیاریدا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ئاسمانی عێراق و هەرێم بەرووی فڕۆکەدا داخرێت، تا دۆخەکە هێور دەبێتەوە.