ناحیەی تەکیە
هەورەبروسکە ژیانی لە ژنێک سەندەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا- تەکیە
ئەم ئێوارەیە بەهۆی بەركەوتنی هەورەبروسكەوە ژنێكی خەڵكی گوندی كانی بناوە لە ناحیەی تەكیە گیانی لەدەست دا.
کازم یوسف بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی تەکیە بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا ژنێک، كە تەمەنی 34ساڵە و خاوەنی چوار منداڵە، هەورەبروسکە لێی داوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ژنەكە خەڵکی گوندی کانی بناوە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند.
وتیشی، “ژنەكە بە دیاریکراوی دە خولەک دوای رووداوەکە گەیەندراوەتە لای ئێمە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستدابوو”.
بەشێک لە کەسوکارەکەی بە 964یان وت، گوندەکەیان دوو کیلۆمەتر لە ناحیەی تەکیەوە دوورە، کاتێکیش هەورەبروسكە لێیداوە، ژنەكە لە دەرەوە بووە و بارانێكی بەخوڕیش باریوە، بۆیە بەهۆی لێدانی هەورەبروسكەكەوە بە سەختی بریندار بووە و تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا