سەید سادق

شوانێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەست دا

+964
بڕوا مەجید – سەیدسادق

کەمێک پێش ئێستا لە شاخی گڵەزەردەی سنووری گوندی کەوڵۆسی سەر بە سەیدسادق، هاوڵاتیيەک لە کاتی شوانیدا بەهۆی هەورەبروسکەوە گیاني لەدەست دا

کارگێڕيی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بەرزان خالید بۆ 964 وتی، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیيەک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، کە بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەست دابوو، رووداوەکە لە شاخی گڵەزەردەی سنووری قەزای سەیدسادق روویداوە.

وتیشی، “هاوڵاتیيەکە تەمەنی 44 ساڵە و خێزاندارە، لە کاتی شوانیدا هەورەبروسکە لێداوە و دەستبەجی گیانی لەدەست داوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە تەرمەکەمان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرد”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە کاتی هەورەگرمە و هەورەبروسکە لە ئاو و زەوی کۆنکرێت خ...

لە کاتی هەورەگرمە و هەورەبروسکە لە ئاو و زەوی کۆنکرێت خۆت بە دوور بگرە