مام عولە بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا
“لە منداڵیەوە پێم دەڵێن عولە و حەزم بە قسەی نەشیاو نییە”
دیلان محەمەد
باو باوی سۆشیال میدیایە و مامە عولەش بووەتە ترێند و بە ڤیدیۆ کۆمیدیەکانی فانێکی زۆری کۆکردووەتەوە و دەڵێت، نامەوێت کارێک بکەم قسەی نەشیاوی تێدابێت.
مامە عولە بەبۆنەی هاتنی جەژن و کڕینی شمەکەوە بە تایبەت دایکانی کۆمەڵگای کوردی، کە هەر جەژنی لێهات ئەوەی پێویستیش نەبێ دەیكڕن، ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ 964 دروستکردووە و دەڵێت، لە منداڵییەوە لەگەڵ دایکمم و بێگومان شارەزایی هەموو رەفتار و سیفاتێکی دەبیت، بەڵام هەرگیز نامەوێ کارێک بکەم قسەی نەشیاوی تێدابێت، زۆر کات بابەتە کۆمیدیاکانی سۆشیال میدیا پڕن لە قسەی نەشیاو، دەمەوێ ڤیدیۆکانم خێزانی بێت.
مامە عولە بەردەوام دەستێ جلی زەردی لەبەرکردووە هاوشێوەی ژنان و دەڵێت، ئەوە هی دایکمە و هەستیش دەکەم کۆن بووە و دەبێت دایکم هی تازەم بۆ بکڕێت.
پێداچوونەوە : پەری ساڵح