هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە

لە شاری شیرازی ئێران ئاگرێکی گەورە بڵێسە دەکات

شۆڕش قادری

لە شاخی دەراک لە شاری شیرازی ئێران ئاگرێکی گەورە بڵێسە دەکات و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، شیراز یەکێکە لەو شارانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند جارێک لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومان کراوە.

هەر ئەمشەو لە بەندەرعەباس و چابەهار و تەورێز دەنگی تەقینەوە بیستراوە و میدیای ئێرانیش دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21.7.2027 درۆنێکی هێرشبەریی دوژمن لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانیی لە دەورووبەری شاری تەورێز خراوەتە خوارەوە و تێکشکێنراوە.