لە عاموداوە بۆ مۆندیال
منداڵانی فێرگەیەک؛ فەڕەنسا و ئەرجەنتین دەگەنە یاری کۆتایی
964+
گەڕناس مەعۆ – عامودا
منداڵانی فێرگەیەک لە رۆژئاوای کوردستان و لە شاری عامودا پێشبینی خۆیان لەبارەی قۆناغی زێرینی مۆندیال دەخەنەڕوو، گەرچی زۆرێکیان بەهۆی رۆناڵدۆوە پێشبینی خۆیان بەناچاری دەگۆڕن بەهۆی دەرکردنی پورتوگال، بەڵام لایەندارییەکان زۆرینە بۆ فەڕەنسا و ئەرجەنتینە.
فێرگەکە لە شاری عامودایە و منداڵەکان لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوەیە راهێنانیان پێ دەکرێ و بەشێکیان یاریزانی زۆر باشیان لێ دەردەچێ.
یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی (نیوەی کۆتایی) مۆندیالی 2026 لە نێوان چوار هەڵبژاردەی بەهێزی جیهاندا بەڕێوەدەچن کە بریتین لە فەرەنسا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، و ئەرجەنتین، ئەوانیش پێشبینی خۆیان دەخەنەڕوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا