دیمه‌نێكی كاتى چاندنى نۆكی به‌هاره له ده‌شتى هه‌ریر ... وێنه: توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر .
ته‌رزێكی نوێى لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن
له هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر چاندنى نۆكى به‌هاره ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ستى به چاندنى نۆكی به‌هاره كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى بۆ بكات و وه‌كو ته‌رزى نوێ په‌سه‌ندی بكات بۆ جوتیاران.
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌دوو شوێنى سنوورى هه‌ولێر نۆكهكهیان چاندووه، یه‌كه‌میان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و دووه‌میشان له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كی ده‌شتى هه‌ریر.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنى ته‌رزى نۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌م قۆناغه‌شدا پێیان باش بوو نۆكی به‌هاره ده‌ستنیشان بكه‌ن.
وتیشی “له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى جیهانى سمیت و ئیكارده نزیكه‌ى 50 جۆرى نۆكمان بۆ هاتووه ئێمه‌ش جۆرێك یان دوو جۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه و په‌سه‌ندكردنى ده‌سنیشان ده‌كه‌ین”.
دامه‌زراوه‌كه ئۆفیس و باره‌گایان له وڵاتانى ئه‌مریكا، مه‌كسیك، توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه هه‌یه و یارمه‌تى ئه‌و وڵاتانه ده‌ده‌ن كه وشكه‌ساڵى رووى تێكردوون.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى، ئه‌و نۆكه بههارییهى چاندوویانه له وه‌رزى هاوین دروێنه‌ى ده‌كه‌ن، دوتر ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ى به‌غداى ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنى.