لەلایەن ئەندامانی جەهەپەوە

سبەی ئیمامئۆغڵو وەک بەربژێری سەرۆکی کۆمار دەستنیشان دەکرێت

964+

ژێوار خدر

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ لە نووسینێکدا کە لە پڵاتفۆرمی ئێکسی خۆی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “سبەی یەکشەممە 23ـی ئادار هەموو ئەندامانی جەهەپە دەنگم پێدەدەن بۆ ئەوەی ببم بە بەربژێر بۆ سەرۆکی کۆماری داهاتووی تورکیا”

دەشڵێت، “هەموو هەڤاڵانی حزبەکەم بانگهێشتی سندوقی دەنگدان دەکەم، جگە لە سندوقی دەنگدان بۆ ئەندامانی پارتیمان، سندوقی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا بۆ هەموو هاوڵاتیانمان دادەنرێت، بانگهێشتی هەموو هاوڵاتییان دەکەم کە بەشێک بن لەم حەماسەتە گەورەیە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 19.3.2025، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا، بە تۆمەتی سەرکردایەتی کردنی رێکخراوێکی تاوانکاری و گومانی گەندەڵی، زەوتکردن، بەرتیل و سپیکردنەوەی پارە لە پەیوەندی لەگەڵ تەندەرەکانی شارەوانیدا.

داواکان بۆ ئازادکردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ توندوت...

داواکان بۆ ئازادکردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ توندوتیژی لێ کەوتەوە