له كوێوه هاتووه؟
فڕۆكه‌یه‌ک له ئاسمانی سعودیه باری نائاسایی راگه‌یاند
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فڕۆكه‌یه‌كی كارگۆ له جۆری بۆینگ 777F له کاتی فڕینی بەسەر ئاسمانی ناوچه‌ی رۆژهەڵاتی سعودیە، باری نائاسایی کۆدی 7700ی راگەیاند.
هێڵی ئاسمانی Silk Way West خاوەنی فڕۆکەکەیە و بەپێی داتاکانی پلاتفۆڕمی فلایت رادار24، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجانـەوە بەڕێکەوتووە بۆ شاری دەمامی سعودیە.
کۆدی 7700 لە فڕۆکەوانیدا، بە مانای بوونی کێشەیەک دێت لەناو فڕۆکەکە و لە کاتی بەکارهێنانی ئەم کۆدە، ستافی فڕۆکەکە، نزیکترین فڕۆکەخانە کە بۆ نیشتنەوەی فڕۆکەکە گونجاوە، ئاگادار دەکەنەوە لەوەی سەرجەم تیمەکانی فریاگوزارییان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له سێ رۆژی رابردوودا دووجار فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالیدیان له ریازی پایته‌ختی سعودیه كرده ئامانج و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هێرشیان كرده‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شا فه‌هدیش له شاری ده‌مام.