دیمهنێكگ له‌كاتى راگه‌یه‌ندنى هێڵه‌كه ... وێنه: وه‌زاره‌تى داد.
له (داد)ه‌وه ده‌ستیپێكرد
له هه‌رێمى كوردستان هێڵی گەرمی دەستپاکی راگەیەندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌رێمی كوردستان هێڵى گه‌رمى ده‌ستپاكی راگه‌یندرا، یه‌كه‌مین شوێنیش كه تابلۆى هێڵه‌كه‌ى تێدا ئاشكرا كرا، وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمیى كوردستانه.
هێڵه‌كه به ژماره 1015 كاراكراوه.
وه‌زاره‌تى داد ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی هه‌رێم گرنگی و بایەخی کاراکردنی هێڵی گەرم باسکرا، کە یەک لە پرۆژە گرنگەکانی دەستەی دەستپاکی یە لە هەرێمی کوردستان، و لەیەکەم هەنگاویشدا لە وەزارتی دادەوە راگەیەنراوه هاووڵاتیان دەتوانن بەبێ بەرانبەر پەیوەندی پێوە بکەن .
د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێڵی گەرمی دەستپاکی، لە مێژە هەیە و نوێ نییە، بەڵام تازە رایدەگەیەنن، کاتێک هاوڵاتی پەیوەندی دەکات هیچ کرێیەکی لەسەر ناکەوێت.
روونیشیكرده‌وه به‌هۆى ئه‌م هێڵه‌وە هاوڵاتی زیاتر دەستکراوە دەبێت لەسەر ئەو سکاڵایانەی کە پێشکەشی دەکات، بەپێی یاسا ئێمە لەسەرمانە ناسنامەی کەسەکە بپارێزین، مەگەر کەسەکە خۆی حەز بکات خۆی ئاشکرا بکات.