لە عەربەت
لەکاتی ئەنجامدانی دزیکردن چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
964+
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە دوو چالاکی جیاوازدا و لەکاتی ئەنجامدانی دزیکردن چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد.
لە چالاکییەکدا دوو تۆمەتباری ژن دەستگیرکراون کەچووبوونە سەر ماڵێک و پارەیان بردبوو.
لە چالاکییەکی تردا و لەسەر رێگای نێوان عەربەت و کۆمەڵگای باریکە توانرا دوو تۆمەتباری بە ناسنامە عەرەب دەستگیربکەن کە تۆمەتباران ویستبوویان تانکەرێک بدزن.
لە ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران ؛
م ، ح ، ع لەدایک بووی 2003
ش، ع، ک لەدایک بووی 1992
ف،ع، م لەدایکبووی 1996
م،أ،س لەدایکبووی 1992
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلس، بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 443 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی سەرجەم تۆمەتبارەکان راگیراون.