گرافیک؛ 964+
زۆرترینیان نه‌شته‌رگه‌رى شكانه
له فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر هه‌ر دوو كاتژمێر جارێک نه‌شته‌گه‌رییه‌ك ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا، هه‌ر دوو كاتژمێر جارێك نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی ئامارێك كه بۆ مانگى شوباتى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه‌ى هه‌ولێر له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا له‌رێگه‌ى تیمه جیاوازه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه 349 نه‌شته‌رگه‌رى جیاواز ئه‌نجام بده‌ن.
زۆرترین نه‌شته‌رگه‌رى بۆ حاڵه‌ته‌كانى شكان كراوه كه 220 نه‌شته‌رگه‌رى بووه و كهمترینیشان بۆ قوڕگ و لووت و گوێ كراوه كه نۆ نه‌شته‌رگه‌رییه.
31 نه‌شته‌رگه‌رى مێشك و ده‌مار و 37 نه‌شته‌رگه‌رى رێككارى و جوانكارى و 52 نه‌شته‌رگه‌رى گشتیش له‌ماوه‌ى مانگى شوبات له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌نجام دراون.