دوێنێ شەو چی روویدا؟
لە مەلەفی جورف سەخرەوە تا جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران
هەژان هادی
لە مەلەفی جورف سەخرەوە تا جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە، لێرە ئاگاداری هەمووی دەبیت:
📌 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەکان و فەرماندە سەربازییەکان لەبارەی جورف سەخر پێداچوونەوەی بە بەرەوپێشچوونە ئەمنییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ جێگۆڕکێی یەکە سەربازییەکان لەو ناوچەیە کرد
📌 بڕیارە ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش بچێتە جورف سەخر و بارەگایەک بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە پێکبێت کە سەر بە پۆلیسی فیدراڵی دەبێت
📌 حــ*ــەشــ*ــدی شــ*ــەعبـ*ـی رایگەیاند، بەپێی ئەو پرۆتۆکۆلە سەربازییەی بڕیاری لەسەر دراوە، پڕۆسەی جێگۆڕکێی هێزەکان لە جورف سەخر دەستپێدەکات
📌 ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حز*بو*ڵڵای عێراق، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی له ناوچهی جورف سهخر رایگهیاند، كه چهک دانانێن و كێشهكان لهگهڵ حكومهتی عێراق له رێگهی “كهناڵی تایبهت” چارهسهر دهكهن.
📌 کەتائیبی حز*بو*ڵڵای عێراق: داوای لە چەکدارانی کەتائیب کرد بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان “وەک چۆن پێش باری ئاگادارکردنەوەکە (ئینزار) هەبووە.
📌 واشنتن پۆست: کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە دەنگدانێکدا پڕۆژەیاسایەکیان رەتکردەوە بۆ ناچارکردنی ترەمپ بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران یان وەرگرتنی رەزامەندیی کۆنگرێس؛ ئەمەش وەک پشتیوانییەک بۆ دۆناڵد ترەمپ دوای شکستەکانیان لە هەڵبژاردنی نیوەی خول کە بەهۆی ناڕەزایی خەڵکەوە بوو لەو جەنگە.
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا کەرەستەی سەربازی و سیستمی بەرگریی “پاتریۆت”ـی زیادەی رەوانەی ئیسرائیل کردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرگرییە مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە
📌 ترەمپ لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران بە پێگەی ئەکسیۆسی راگەیاند، پەلەم نییە لە بڕیاردان، بزانین تا سەرەتای ساڵی نوێ چی روودەدات
📌 ئەکسیۆس: رەنگە لە هەر ساتێکدا بێت ترەمپ بۆچوونی بگۆڕێت چونکە رۆژێک پێش هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، ترەمپ تاڕادەیەک هەمان قسەی کرد و وتی، بڕیارم نەداوە، بەڵام لە راستیدا فەرمانی هێرشەکەی دابوو
📌 کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە لە کاتێکدا ئەگەرەکانی لێدان لە ئێران بەهێزن.
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سەرۆکی مۆساد زانیاری هەواڵگری لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە پێشکەش بە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە
📌 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سەرۆکی مۆساد داوای ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی نوێی دژی ئێران کردووە کە چەند رۆژێک بخایەنێت
📌 وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە یاریی GTA VI رایگەیاند، بەپێی شەریعەتی ئیسلام ئەو یارییە حەرامە و مامەڵەکردن پێوەی و پارەکەشی حەرام دەبێت
📌 بەرە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر دوو سایدی بازاڕی هەواری شار لە سلێمانی بەهۆی تیژڕەوییەوە ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سەر سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا و بوو بە دوو کەرتەوە و شۆفێرەکەشی بە سەختی بریندار بوو