پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات

بەم رەمەزانە دوو جادوچی گیران نیازی دابەشکردنیان هەبووە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

درەنگانی شەوی پێنجشەممە 6.3.2025، لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک، دوای گومانکردن لە دوو سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلێک و راگرتنیان، دەرکەوت ژمارەیەک سیحر و جادوویان پێیە و دابەشی دەکەن.

لەناو سەنتەری شاری کەرکوک ئەو سحر و جادوبازانە پێیان زانراوە.

سەرچاوەیەکی لە پۆلیسی ئامادەی کەرکوک، بە مەرجی ناونەهێنان قسەی بۆ 964 کرد وتی، مەفرەزەیەکی پۆلیسی ئامادە دوای گومانکردن لە سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلێک دەستبەجێ رەزامەنی عەقید عیسام زەنگەنە بەرێوەبەری بەرێوەرایەتی پۆلیسی ئامادە وەردەگرن.

پاش پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیان کۆمەڵێک سیحر و جادووی جۆراو جۆر لەلایەن پۆلیسەکانەوە دەدۆزرێتەوە کە پێیان بووە و بەنیازی دابەشکردنی بوون.

سەرەڕای ئەوەی، ئێستا مانگی پیرۆزی رەمەزانە، پۆلیس کاری ئەو دوو کەسە بە نەشیاو دەزانێ، سەرچاوەکە وتی، ئەم دوو کەسە ئەو رفتارە نەشیاوەیان ئەنجام داوە دەست بەلێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەگەڵیاندا، تاوەکو بزانرێ، تەنیا کاریان دابەشکردن، بووە یاخود دروستکردنیشی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە کەرکوک 21 تۆن کەلوپەلى خۆراکى دەستى بەسەرداگیرا

لە کەرکوک 21 تۆن کەلوپەلى خۆراکى دەستى بەسەرداگیرا