دوای دوو رۆژ

تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبەی لە زێی بچوک خنکا دۆزرایەوە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دوای دوو رۆژ گەڕان بەدوایدا، تەرمی ئەو گەشتیارە عەرەبەی لە زێی بچوک خنکا دۆزرایەوە.

یونس عەبدوڵا ئەندامی تیمی غەواسی ئاشتی و تەقتەق بە 964ـی وت، کاتژمێر 1:10 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 15.6.2026 تەرمی عەبدوڵا نزار تەمەن 18 ساڵ و دانیشتووی کەرکوک کە رۆژی شەممە لە زێی بچووک خنکا دۆزراوەتەوە”.

وتیشی، تەرمەکەی لەلایەن تیمی غەواسی ئاشتی و تەقتەق لە کیلۆمەترێک خوار ئەو شوێنەی کە کەوتبووە ئاوەکەوە دۆزرایەوە.

رۆژی شەممە 13.6.2026 گەشتارێکی گەنجی بە نەتەوە عەرەب کە بۆ گەشت و سەیران چووبووە سەیرانگای بۆگد لە قەزای تەقتەق لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری