ئاسانکاری بۆ کەسی پرسەدار دەکرێت
وەزارەتی ئەوقاف: رێگەپێدراو نییە لە هەولێر دوو رۆژ پرسە دابندرێت
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ بەشێکی کارگێڕی ھۆڵی بۆنە ئاینییەکانی ھەولێر کۆبووەتەوەو پێی راگەیاندوون، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە پرسەدانان لە هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ بێت.
جەختیشی کردووەتەوە، کە پرسە (تەنیا یەک رۆژە) و بەھیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە زیاتر بێت، لیژنەیەکی پسپۆریش کار لەسەر ئاسانکاری بۆ کەسی پرسەدارو لادانی باری گرانی سەرشانیان دەکات.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەم جەختکردنەوەیەی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێکی کارگێڕی ھۆڵی بۆنە ئاینییەکانی ھەولێر کردووە و
باسی لەوەشکردووە کە لیژنەیەکی پسپۆر بە سەرپەرشتی وەزارەت ھەندێک خاڵی رێنوێنی لە بەرژەوەندی گشتی دەردەکات، کە بۆ ئاسانکاری کەسی پرسەدار و لادانی باری گرانی سەرشانیانە، لەھەموو ھۆڵەکانی پرسە جێبەجێ دەکرێن .