لیژنەی ئامادەکاری کۆبووەوە
هاتنی زیارەتکارانی ئێران و بیانی نزیکبووەتەوە و هەرێمی کوردستانیش پێنج ساڵە پێشوازیان لێدەکات
فەرهاد حەسەن
هاتنی هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن نزیک بووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هەولێر کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری به‌رێوه‌چوو، تێیدا ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵسەنگێندرا.
کۆبوونەوەکە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون و پارێزگاری هەولێریش سەرپەرشتی دەکرد، تیایدا ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه لیژنه‌ی باڵا ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازی له زیاره‌تكاران كاره‌كانی خۆیان به رێكوپێكی رایی ده‌كه‌ن و ساڵ له دوای ساڵ ئه‌زموونی زیاتر وه‌رده‌گرن و پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه ده‌چێ.
ئەوەش روونکرایەوە، كه هاتنی زیارەتکاران به‌لای حكومه‌ته‌وه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانه، بۆیه‌هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە کە ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی تر كاره‌كان به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه بچێت .
بە پێویست زاندرا، هەماهەنگی تەواو لەنێوان دامەزراوە حکومییەکان و تیمە مەیدانییەکان هەبێت، بۆ ئەوەی پرۆسەی هاتن و گواستنەوەی زیارەتکاران بە شێوەیەکی رێک و بێ‌گرفت بەڕێوەبچێت، كه چاوەڕوان ده‌كرێ ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێرانی و بیانی بێنە هەرێمی کوردستان.
ساڵانە، زیارەتکاران بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ماتەمی ئیمام حوسێن لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دێنە ناو هه‌رێمی كوردستان، پاشان بۆ بەغدا و لەوێشەوە بۆ شاری پیرۆزی نەجەف و کەربەلا ده‌گوازرێنه‌وه، بریاریشه ئه‌م پرۆسه‌یه له15.7.2026 ده‌ستپێبكات تاوه‌كو چله‌ی به‌رده‌وام بێت .