سێ کەس خۆیان کاندید کردبوو
عه‌بدولحه‌مید عه‌كیل بووە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سوریا
فەرهاد حەسەن
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا (پەرلەمان) ئه‌مڕۆ لە یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا، عه‌بدولحه‌مید عه‌كیل عه‌واكی په‌رله‌مانتاری وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژارد، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا كه به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك کاتی كۆماری سوریا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، لە کۆی 206 دەنگ 99 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی سوری (سانا)، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مانتار ئوسامه عه‌ساف، دانیشتنه‌كه‌ی به راگه‌یاندنی كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كرده‌وه، سێ ئه‌ندام خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكرد كه بریتی بوون له عه‌بدولحه‌مید عه‌كیل عه‌واكی، موئه‌یه‌د هایل قه‌بلاوی، محه‌مه‌د رامز كورج، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بووه هۆی هه‌ڵبژاردنی عه‌واكی به 99 ده‌نگ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
عه‌بدولحه‌مید عه‌كیل عه‌واك له ساڵی 1966 لەدایکبووە، بڕوانامەی یاسای لە زانکۆی حەلەب له ساڵی 1990 به‌ده‌ستهێناوه، خاوه‌نی بڕوانامەی دبلۆمه لە یاسای گشتی، بڕوانامەی ماستەریشی لە یاسای کارگێڕی لە زانکۆی ئیسلامی لوبنان له ساڵی 2009 به‌ده‌ستهێناوه، پاشانیش بڕوانامه‌ی دکتۆرا لە یاسای دەستوری لە زانکۆی بەیروت به‌ده‌ستهێناوه.