راوێژكارێكی موجتەبا خامنەیی:
” گه‌رووی هورمز بۆ ئێران له ده‌یان بۆمبی ئه‌تۆمی گرنگتره”
فەرهاد حەسەن
موحسن ره‌زایی، راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، گه‌رووی هورمز له ده‌یان بۆمبی ئه‌تۆمی گرنگتره و به‌ڵێنی پاراستنی ئه‌م رێڕه‌وه ئاوییه هه‌ستیاره‌ی دام لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
قسەی ئەم راوێژکارە لەکاتێکدایە، کە وڵاتانی رۆژئاوا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌دات، به‌ڵام تاران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییانه و مه‌ده‌نییه.
هەر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، تاران داخستنی گه‌روی هورمزی راگه‌یاند و موشه‌ك و درۆنی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی دراوسێی له كه‌نداو كرد، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له هێرشه نوێیه‌كانی ئه‌مریكا كه دوای هێرشێكی هێزه ئێرانییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئه‌نجامدرا بوو.