نوێترین دەرکەوتنی دەمیرتاش کە بەهۆی نەشتەرگەری کردن بۆ خێزانەکەی مۆڵەتی هاتنەدەرەوەی پێدرا ... وێنە؛ birgun
زەمەنى تورکى وا دەڵێت
“دەمیرتاش ئازاد دەكرێت و سەرۆك شارەوانییەكانییە لادراوەکانیش دەگەڕێنەوە سەر کورسییەکانیان”
964+
فهرهاد حهسهن
بهپێی شیکردنەوەى رۆژنامهیهكی توركی، سهڵاحهدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت و سەرۆك شارەوانیەكانیش كه لهدواى لهجێدانانى قهیوومهكان لهسهر كار لادراون، دەگەڕێنەوە شوێنهكانیان.
رۆژنامەكه “زەمەن“یی توركییه و ئەو شیکردنەوانەى دواى ئهوه دێت كه لهلایهن پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “دهم پارتى” چەند داواكارییەكی باس دەکرێن کە بخرێنە بەردەم دەسەڵاتداری توركیا، لەوانەش ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە ساڵی 2016ـەوە لە زیندانە و گهڕاندنهوهى سهرۆك شارهاونییهكان بۆ شوێنهكانیان.
داوكارییهكان دوای ئەوە دێت کە ئەو پارته نێوەندگیریی لە نێوان دەوڵەت و عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەكەكە كرد بۆ چارەسەرکردنی كێشەی کورد.
باس لهوهشكراوه، كه لە نێو ئەو داواکارییانەی کە لەلایەن دەم پارتیەوە باسی لێوەدەكرێت بریتین لە دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی تایبەت لە پەرلەمان و ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئازادکردنی بەشێک لە سیاسەتمەداران لەوانە سەڵاحەدین دەمیرتاش.
داواكەی دەم پارتی لە كاتێكدایە، لەم هەفتەیەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش كە ماوەی هەشت ساڵە لە زیندانە بۆ یەکەمجار مۆڵەتی بەجێهێشتنی زیندانى پێدرا، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێت لەکاتێکدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا لە نەخۆشخانەیەکی ئیستانبوڵ.
بەپێی زانیاریییهكانى رۆژنامەى زهمهن، هەنگاوەکانی دیکە بریتین لە هەموارکردنەوەی ماددەی 66ـی دەستور کە دەڵێت “هەرکەسێک لە چوارچێوەی دەوڵەتی توركیادا بێت، تورکە”، وەک بەشێک لە مشتومڕی “هاوڵاتیبونی یەکسان”.
پێشبینیش دەکات، سهرۆك شارەوانییە دورخراوە کوردهكان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، سەرچاوەکانی دەم پارتیش ئاماژەیان بەوەکردوە کە هەر دوو مانگ جارێک پێداچونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و ئەگەری ئەوە هەیە دوای پێداچونەوە بڕیارێک بدرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان.