رێنمایی بڵاودەکرێتەوە

وەزیری تەندروستی بۆ 964: قوربانی لە قەسابخانەکان بکەن

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی رێنمایی بۆ قوربانی کردن لە رۆژانی جەژنی قوربان بڵاودەکاتەوە و دەیانەوێت، خەڵک ئەم جەژنەش قوربانی کردن و سەربڕینی ئاژەڵەکانیان ببەنە شوێنە فەڕمییەکان و قەسابخانەکان.

وا دوو و سێ جەژنە تای خوێن بەبوون لەناوە، حاڵەتی مردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە ساڵانی رابردوو تۆمار کراوە، رێکارەکانیش بۆ ئەو مەبەستەن خەڵک خۆیانی لێ بپارێزن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێنبەربوونیان تۆمار نەکردووە، بەڵام ساڵانە دوای جەژن حاڵەی هەبووە.

ئەو داوای لەخەڵک کرد، بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵ نەبێ و هەوڵ بدەن لە ناوەندە فەڕمییەکان و قەسابخانەکان ئاژەڵەکانیان سەرببڕن تا بەرێکاری تەندروستی کارەکانی بۆ بکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا