رۆیتەرز: زیاتر لە 80 شوێنی هەڵدانی موشەک دروستدەکات
ولاتی چین ئامادەکاری بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشیکی ئەمریکا دەکات
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد بڵاویکردووەتەوە، کە وڵاتی چین تۆڕێکی بەرفراوان لە شوێنی هەڵدانی موشەک لە نزیک سایلۆکانی موشەکی ئەتۆمی لە ناوچەیەکی دورەدەستی بیابان دروست دەکات، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئهگهری ئەمریکا.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، وێنەکان دەریدەخەن کە پەکین زیاتر لە 80 شوێنی هەڵدانی و سێ پێکهاتەی هەشتگۆشەیی لە نزیک کۆمەڵگەی سایلۆی ئەتۆمی حەمی لە باکوری رۆژئاوای وڵات دروست دەکات، هەندێک لە شرۆڤەکارانی ئەمنیش پێیانوایە، مەبەست لێی دڵنیابوونە لەوەی کە هەر هێرشێکی یەکەمی ئەمریکا نەتوانێت توانای تۆڵەسەندنەوەی چین تێکبدات.
لە زاری ئەلێکساندەر نیل، توێژەر لە کۆڕبەندی زەریای هێمن رایگەیاندووە، ئەو ژێرخانە بە قەبارەیەکی بەرفراوان دروست دەکرێت، بە درێژایی هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە بیابانەکان لە دەرەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، وێنەکان زیاتر لە 80 شوێنی هەڵدانی موشەک ئاشکرا دەکەن کە دەتوانن بەشێک بن لە فراوانبونی سهكۆی هەڵدانی موشەکی گەڕۆک و پاتری بەرگری ئاسمانی چین، لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی کە دەتوانرێت بۆ شەڕی ئەلیکترۆنی و پەیوەندی مانگە دەستکردەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی بەکاربهێنرێن، ئهوهش بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی سێ شرۆڤەکاری ئەمنی کە پێداچونەوەیان بەو وێنانەدا کردووە.
رۆیتەرز دەڵێت، ئهو ههنگاوه ئاماژەیە بۆ فراوانبونی بەرچاوی ژێرخانی قەڵادار کە تایبەتە بە پاراستن و بەڕێوەبردنی هێزە ئەتۆمییە وشکانییەکانی چین، کە رەنگدانەوەی بەرزبونەوەی گەورەی هەوڵەکانی پەکینە بۆ دەستەبەرکردنی توانای “لێدانی دووەم” لە نێوان پەرەسەندنی کێبڕکێی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا.