70 دۆلارە

نرخى نەوت هاڕەى کرد

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت لە دوێنێوە نزیکەى سێ دۆلارى لێبووەتەوە و بە 70 دۆلار و شتێک مامەڵەى پێوە دەکرێت.

دوێنێ دووشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک لە نەوتى برێنت لە سەرووى 70 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە کاتى کردنەوەى بازاڕى نەوت بە 70 دۆلار و 98 سەنتە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، دوێنێ بە 69 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 67 دۆلار و 90 سەنت.

ئەو دابەزینەى نرخى نەوت بە جۆرێکە، نزیکەى دوو مانگە بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە