سەنتەرێک بۆ کەسانی ئاڵودەی مادەی هۆشبەر کرایەوە
+964
فەهمی نەبی
لە بەغدای پایتەخت، سەنتەرێکی 150 قەروێڵەیی کراوەتەوە کە ئاڵودەی مادەی هۆشبەرن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، رۆژی چوارشەممە 8ی شوبات بڵاویکردوەتەوە، لەمەوبەدوا “سەنتەری قەنات شیاندنی کۆمەڵایەتی” ئەو کەسانە وەردەگرێت کە ئاڵودەی مادەی هۆشبەرن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کردنەوەی سەنتەرەکە بوو.
ئەو سەنتەرە کە دەکەوێتە گەڕەکی قەناتی بەغدا، هەریەکە لە هۆڵی وەرزشی، هۆڵی کۆبونەوە، یاریگا، هۆکارەکانی کاتبەسەربردن و خواردنگە لەخۆدەگرێت.
سەنتەری شیاندنی کۆمەڵایەتی 150 قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت، هەریەکە لە پسپۆڕییەکانی دکتۆری دەروونی، چارەسەری ئاڵودەبوون، راوێژکاری هەناو و ددان لەخۆدەگرێت.
دکتۆر عەبدولکەریم سادق، بەڕێوەبەری سەنتەرەکەیە، بۆ ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی قسەیکردوە دەڵێت “ئامانجی سەنتەرەکە ئەوەیە ئەو کەسانەی ئاڵودەبوونە بە مادەی هۆشبەر، دوبارە تێکەڵی کۆمەڵگایان بکەینەوە”.
سەنتەری شیاندنی کۆمەڵایەتی، یەکەم سەنتەری حکومیە بۆ ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەر، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا لە گەڕەکی قەنات، بەتێچووی دوو ملیار و نیو دینار تەواوکراوە.