خوێنیش وەردەگرن
بە شەوانی رەمەزانیش خوێن لە سەنتەرەکەی رانیە دەستدەکەوێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە ئیدارەی راپەڕین، ئیتر 24 کاتژمێر لە مانگی رەمەزانیشدا کراوەیە بۆ پێدانی خوێن، وە هەرکەس ویستی خوێن ببەخشێ دەتوانێت تا کاتژمێر 10:30خولەی شەو بچێت بۆ لایان.
ئەم ژمارە تەلەفۆنەشی کارا کردووە، ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو؛ 07501390209
لە راگەیەندراوێک ئەمشەو 2.3.2025، سەنتەرەکە باسی لەوەکرووە، بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە سەنتەرەکەیان 24 کاتژمێر بە رووی نەخۆشاندا کراوەیە ھەر نەخۆشێک خوێنی پێویست بوو دەتوانێت سەردانی سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە رانیە بکات.
هەروەها، ئەو خوێن بەخشانەی کە بەڕۆژوو دەبن دەتوانن لەدوای بەربانگەوە تاوەکو کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو سەردانی سەنتەر بکەن و خوێن ببەخشن، وە ئەو خوێن بەخشانەی کە جگەرەکێشن پێویستە تاوەکو خوێنەکەیان دەبەخشن جگەرە نەکێشن.